وەک یەکەمین کۆمپانیایدانینکردنی پێداویستیەکانی پاراستنی ئاسایش و هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستاندا، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای باڤیان هەستا بەدانانی کامێرای چاودێری بۆ بەشێک لە ئەندەرپاس و پردەکانی ناو شاری سلێمانی و شەقامە سەرەکیەکان، ئەمەش بەئامانجی پاراستنی گیانی شۆڤێران و هێمنی و ئاسایشی دۆزینەوەی تاوانباران لە کاتی مامەڵەکردنی نەشیاودا.
پێشتریش (فەرحان تاڵەبانی) بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی هەرێم هێمای بەوەکردبوو، ئامانج لە دانان و هێنانی تەکنەلۆژیا نوێیەکانی جیهان و دانانی کامێرەکانی هاتووچۆ و ئاسایش لەوەدایە، کە یارمەتیدەرێکی زۆری هاوڵاتیان و دەزگا حکومیەکانی هەرێم دەبێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەکانی تاوان و مردن لەکاتی شۆفێریدا.
لەبارەی پرۆژەکانی کۆمپانیاکەمانەوە هاوڵاتیان بۆچونیان وایە، ئەگەر ئەم پرۆژانەی کۆمپانیاکەمان جێبەجێی دەکات سنورەکەی فراوانتربێت و تەنیا لەناو شاری سلێمانیدا خۆی نەگرێتەوە، ئەوا کاری نایاساییەکان بەرەو کەمبونەوە دەچێت و رێگری دەبێت لەبەرامبەر ئەنجامدانی هەر کارێکی نەشیاودا، خۆشحاڵی خۆشیان دەربریبوو لەوەی، هاوکات لەگەڵ دانانی کامێراکانی هاتوچۆ و ئاسایش، ڕێژەکانی سەرپێچی هاتووچۆ کەمی کردووە.
جێی ئاماژەیە، لەئێستادا سەرپەرشتیارانی باڤیان گروپ سەرقاڵی دۆزینەوەی چەند کارێکن بۆ بەرەوپێشچونی هەرێمی کوردستان لە ڕوی هێمنی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیەوە، لە داهاتوودا بیرۆکەکان ئاشکرا دەکەین.
ڕاگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی باڤیان