کۆنترۆڵکردنی شه‌قامه‌کان به‌ کامێرای چاودێری جێگیر
PM:03:58    10/07/2014
کۆمپانیای باڤیان له‌نوێترن کاریدا، هه‌ڵده‌ستێت به‌ دانانی کامێرای چاودێری جێگیر، که‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مینجاره‌ ئه‌م ئامێرانه‌ له‌شه‌قامه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سلێمانی داده‌نرێت، بڕیاریشە لە ١٥/٨ کامێراکان بکەونەکار.

(فەرحان تاڵەبانی خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە) که‌کۆمپانیای باڤیانه‌ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN، شوێنی سەرجەم کامێراکانی ئاشکراکردو ووتی: کامێرای راداری تایبەت بە تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی بۆ یەکەم جارە لە عیراقدا بە تایبەتی شاری سلێمانی پەیڕەو دەکرێت، پڕۆژەکەش لە دوو قۆناغ پێکھاتووەو بەھامەھەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ٢١ کامێرای چاودێری لەشەقامەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت.

وتیشی: کامێراکانی شەقامی نێوان چواڕیانی سەرچنار- تاسڵوجە لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، یەکەم پردی پەڕینەوەی ڕاپەڕین، بەردەم فەرماندەی گشتی ھێزی پێشمەرگە، بەنزینخانی تاسڵوجە بەھەدوو ئاڕاستەو لە ئاراستەی بەرامبەریشدا لە بەردەم (کێڵە سپی)،پردی دووەمی پەڕینەوەی ڕاپەڕین، کەمپی نوێی زانکۆ) دادەنرێت، ھەروەھا لە شەقامی نێوان بەکرەجۆو سلێمانیش لەھەردوو ئاڕاستە دوو کامێرا دانراوە، شەقامی قلیاسان - سەرچناریش لەبەردەم خواردەمەنی داواو بەردەم کەمپی نوێی زانکۆ دوو کامێرا دانراوە.

ئاشکراشیکر: لە شەقامی بازنەیی مەحمود و بەتایبەتی لە نێوان چواڕیانی سەرچنار تاکو پردی وڵوبە بەم شێوەیە (بەنزینخانەی بەختیار، گوندی ئەڵمانی، گۆیژە ستی، نەخۆشخانەی فاروق، پردی وڵوبە).

وتیشی: قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بریتییە لە دانانی  پێنج کامێرای جێگیر لە نێوان پردەکەی وڵوبەوە بۆ چوارڕیانی سەرچنار بە پێی دیزاینی ئامادەکراو.

لەبارەی چۆنیەتی تۆمارکردنی سەپێچییەکانیش، خاوەن کۆمپانیای جێبەجێکار وتی: کامێراکان ھەموو ئۆپشنە جیھانییەکانی تێدایەو کۆنتڕۆڵ ڕومی بۆ دادەمەزرێت و لەڕێگەی ئەو کۆنتڕۆڵەوە دەتوانرێت بەسێ جۆری (سیم کارت و وایفای و ڤایبەر ئۆپتیک) زانیارییەکان بەوردی وەرگیرێت.

زیاتر ...
Copyright 2014. Bavyan company. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com